ویلاویکتۆر بۆ ئێوە

ویلاویکتۆر ناوەندی کلتوریی شاری ئۆڵوویە. ئێمه خزمەتگوزاری جۆراوجۆر و بێ بەرامبەر بۆ پەنابەران و دانیشتوانی ناوچەکە پێشکەش دەکەین. لە ویلاویکتۆر ڕاوێژ و زانیاری سەبارەت بە مژاری جۆراوجۆرەکان وەردەگرن. لەگەڵ ئێمە دەتوانن لە خولە جۆراوجۆرەکانی زمانی فینلەندی دا بەشداریی بکەن و بە زمانی کوردی و١٥ زمانی تر ڕاوێژ و ڕێنمایی وەرگرن.

 

ڕاوێژکاریی چەند زمانە

لە ناوەندی ڕاوێژکاریی چەند زمانەی ویلاویکتۆر دەتوانی بۆ ژیان لە ئۆڵوو و فینلەند بە زیاتر لە ١٥ زمان یارمەتی وەرگری، بە شێوەی ڕوو بە ڕوو، بە تەلەفۆن یان لە سەر هێڵ (ئونلاین). بۆ نمونە تۆ دەتوانی سەبارەت بە کار و باری خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بگری، ئەگەر:

  • سەبارەت بە بەڵگەنامەکان، فۆڕمەکان یان دەستنیشان کردنی کاتی سەردان (ویزیت) پێویستیت بە یارمەتیە،
  • زانیاری زیاترت دەوێ سەبارەت بە درێژە دان بە خوێندن یان دۆزینەوەی ئیش لە ئۆڵوو،
  • تۆ لە ڕابواردن و چالاکی نوێ دەگەڕێی بۆ کاتی پشوو دانت،
  • تۆ تازە لە ئۆڵوو یان فینلەند نیشتەجێ بووی و لە کار و باری کۆچ و کۆچبەری دا پێویسیت بە یارمەتیە
  • یان لە دۆخێک دای کە پێویستیت بە یارمەتیە.

تۆ دەتوانی سەبارەت بە هەر بابەتێکی دیکەش سەردانی ناوەندی ڕاوێژکاریی چەند زمانە بکەی. تۆ دەتوانی بە بێ کاتی سەردانی پێش وەختە بە زمانی کوردی ڕاوێژ بکەی یان لە پێشتر کات بگریەوە. ڕاوەژکارەکانمان یارمەتیت دەدەن یان ڕێنوێنیت دەکەن بۆ خزمەتگوزاریی گونجاو.

دەتوانیت بە زمانی سۆرانی بەبێ کات ئامۆژگاری وەربگریت یاخود پێشوەخت کات حجز بکەیت. ڕاوێژکار یارمەتیت دەدات یان ئاراستەت دەکات بۆ خزمەتگوزاری دروست. بۆ پەیوەندیکردن لە ڕۆژانی سێشەممە کاتژمێر ١٤-١٧ و ڕۆژانی چوارشەممە کاتژمێر ١٣-١٦، ئامادەین ئامۆژگاریتان پێشکەش بکەین لە ڕێگەی پەیوەندیکردن یان ناردنی نامە لە واتسئەپەوە بۆ ژمارە تەلەفۆنی ٠٤٠٤٨٤٢٩٩٣ یان سەردانی سەنتەری ئۆلۆ ١٠ (Oulu10) کە دەکەوێتە Torikatu 10. دەتوانن لە ماڵپەڕی ڤیلا ڤیکتۆر ڕۆژ و کاتژمێرەکانی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بە زمانە جیاوازەکان ببینن. خشتەکان لە ماڵپەڕی ڤیلا ڤیکتۆر ببینە.

فێرکاریی زمانی فینلەندی

لە ویلاویکتۆر خولی جۆراوجۆری فێرکاریی زمانی فینلەندی لە ئاستی سەرەتایی تا پێشکەوتوو پێشکەش دەکرێ. خولی سەرەتایی بۆ ئەو فێرخوازانە بە کەڵکە کە پێشتر پاشخانێکی ئەوتۆیان لە زمانی فینلاندی دا نەبوە. ئەو خولە لەگەڵ خولی بنەڕەتی ١ و ٢ و خولی دواناوەندی لە پۆل پێشکەش دەکرێن. خولی پێشکەوتووی زمانی فینلەندی و خولی فێرکاریی YKI لە سەر هێڵ (ئۆنلاین) پێشکەش دەکرێن. تۆ دەتوانی کاتی دیاریکراوی کۆرسەکان لە لاپەڕە فینلەندی و ئینگلیزی ویلاویکلتۆر بدۆزیەوە.

خولی ڕاهەنان

ئامانجی خولی ڕاهێنان ئەو کۆچبەرانەن کە خویندەواریی زانکۆیان هەیە و بێکارن یان لە ئێستا دا کاریان هەیە و پێشتر زمانی فینەلندی (لانی کەم  تا ئاستی B1)  فیر بوون.

ئامانجی خولی ڕاهینان پەرە پێدانی تۆڕی پڕفێشنالی کۆچبەران و قووڵ کردنی زانست و زانیاریی وان سەبارەت بە ژیانی کاریی و داب و نەریتی فینلەندە. تۆ دەتوانی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە خولی ڕاهەنان لە لاپەڕەی پەیوەندی دار بە زمانی فینلەندی بدۆزیەوە.

کۆبوونەوە زانیاری بەخشەکان

ئێمە مانگانە کۆبوونەوەی زانیاریی بەخش ڕێک دەخەین سەبارەت بەو مژارە جۆراوجۆرانەی کە بۆ کۆچبەران سوودبەخشن. بۆ نمونە، دەربارەی هەلەکانی دەرس خوێندن، ژیان یان خزمەتە کتێبخانەییەکان لە ئۆلوو. تۆ دەتوانی زانیاریی ورد سەبارەت بەو کۆبوونەوانە لە لاپەڕە پەیوەندیدارەکانی ویلاویکتۆر بە زمانەکانی فینلەندی و ئینگلیزی بدۆزیەوە.

ڕووداوەکان

ویلاویکتۆر هەموو ساڵێ چەندین ڕووداوی فرەکلتوری ڕێک دەخات. بۆ نمونە، ڕووداوی "بە خێربێن بۆ ئۆڵوو"، "ئۆڵوو لە خزمەت ئێوە دا"، Värikäs Ravintola (چێشت و دەستاوی نەتەوەکان) و هتد. تۆ دەتوانی زانیاریی ورد سەبارەت بەو ڕووداوانە لە لاپەرەی پەیوەندیدار بە زمانی فینلەندی و ئینگلیزی بدۆزیەوە.

پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە!

تۆ دەتوانی ئەو زانیاریانەی باس کران لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان یان ماڵپەڕی ویلاویکتۆر بە فینلەندی وئینگلیزی بدۆزیەوە یان داوای زانیاریی زیاتر لە ڕاوێژکارە فرە زمانەکان بکەی.

Sijainti kartalla: Oulu10, Torikatu 10